هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
مەنجەڵێک شیر پێویستی بەیەک کەوچک هەوێن هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ماست، ژمارە حەوت لە زۆر ئیدیۆم دا بەکارهێنراوە(حەوت گیرفان، لە حەوت ئاوانیداوە، حەفت بەڕک، حەوت پەستەک، حەوت جۆش و...تاد) هەوێنێک بەشی حەوت مەنجەڵان بکات واتە زۆری پێکراوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی چوست و بنە پیتۆڵ و بلیمەت و حەوت گیرفان و زۆرزان و ئاژاوەگێڕ و فیتنەباز و فتیل و لەبلەبان و لێزان و زیرەک دەوترێت فلانە کەس هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 669