نەچیە بن بەڕەی دوژمنم
بەڕە، ڕایەخێکە لەڕستن و چنینی(خوری و پەڕۆ و لۆکە و داوەبەن) لەکارگەی تەوندا تەونکاری کورد دروستیکردووە، لەسەردەمانی زوو کە پەتۆ و بەتانی و لێفە و جاجم هێشتا شوێنی نەگرتبۆوە، پەڕە پێخەف بووە و لەکاتی خەوتنان لچکەکی بەخۆدادراوە و لچکەکیشی لەژێرڕاخراوە، هەڵبەت بووک و زاوا کە هاوسەرگیریان کردووە، بەخۆیانداوە و لەچیاتی کەژاوە و سیسەمی ئێستا چووینە بن بەڕە شڕەی خۆیان و دەست لەملانی یەکدی بوون، ئه و چونە بن بەڕەیە لەناو ئیدیۆمی کوردیدا شوێنی خۆی کردۆتەوە، بەکیژێکی ڕشکنی پرچ گروازەی پیس و پەلۆس و دەمشڕ و بەگۆبەند و ناکەس بەچە و زارهەراش و بێ شەرم و ناڕێک و پێک و دەمەزەن وەک کێچ و ئەسپێ ئەگەر بچنە بن بەڕەی هەرکەسێکەوە دووچاری لەش خوران و هەستیاری و خەوزڕانی دەکەن، ئیتر ئه و کیژەش به و کێچ و ئەسپێیە چوێنراوە، هەندە نەگریسە بۆ بن بەڕەی دوژمنیش مایەی نیگەرانییە و دەخوازرێت نەچێتە بن بەڕەی دوژمنیش بۆیە دەوترێت(یاخوا نەچیە بن بەڕەی دوژمنم).[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 743