فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرهاد تراش) شوێنەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی هەخامەنشی لە #کێوی بێستوون#. فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی 36 مەترە و پانییەکەی نزیکەی 200 مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت. هێشتا بە تەواوی هۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە. هەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.
لە پەرتووکی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرهاد هاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەهێڵێت کە فەرهاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرهاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو. پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو هەواڵ دەدات کە شیرین مردووە. فەرهاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی هەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 778