لەدایک بووی : 1983
بڕوانامەی خوێندن : بەکالۆریوس لە پەروەردەی وەرزش -زانکۆی #سلێمانی#
خولیا / تۆپی پێ
ژیانی وەرزشی لە ساڵی 1998 وە دەستی پێکرد لە تیپی (شەهید ئاوات) تا ساڵی 2000 پاشان بە ماڵەوە چونەتە شارۆچکەی #پێنجوێن# و لەوێ برەویداوە بە توانا وەرزشیەکانی و لە ساڵی 2003 لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش وەرگیراوە تا ساڵی 2007 لەهەمان ساڵدا وەک مامۆستا دەستی بە کاری نوێی کردووە.
لە ژیانی وەرزشیدا خاوەنی چەند بڕوانامەیەکە، چەند کارێکی وەرزشی کردووە و سەرپەرشتیارییەتی.
1 / بڕوانامەی ڕاهێنەری (C) ئاسیایی هەیە، لەبواری تۆپی پێ دا.
2 بڕوانامەی ڕاهنەری نێودەوڵەتی هەیە لە یاری خلیسکانی سەر بەفر کە لە ووڵاتی ئیسپانیا بەدەستی هێناوە.
3 بڕوانامەی نێو دەوڵەتی توانایی کارامەیی جەستەیی هەیە.
4 سەرپەرشتیاری فێرگەی منداڵانی وەرزشی پنجوینە کە زیاتر لە (120) فێرخواز لەخۆ دەگریت.
5 سەرپەرشتیاری و ڕاهێنەری وەرزشی شاخەوانی پێنجوێنی کە لەساڵی 2014 دایانمەزراندووە لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی.
6 بۆ یەکەمجار تیپی تۆپی پێی کچانی دروست کردوە لە ساڵی 2013.
7 بۆ یەکەمجار تیپی کچانی گۆڕەپان و مەیدانی دروست کردووە و بەشداری خولی گۆڕەپان و مەیدانی پەوەدەکانی سنووری سلێمانی کردووو.
8 بڕوانامەی نیودەوڵەتی ڕاهێنەری شاخەوانی هەیە
9 تیپێکی میللی تۆپی پێی هەیە لە ساڵی 2002 تا ئێستا بەردەوامە بە ناوی تیپی وەرزشی برایەتی.
10 تیپێکی یاریزانی کوڕ و کچیان هەیە لە بواری یاری خلیسکانی سەربەفر.
11 بڕوانامەی داوەری تۆپی پێ ی یاریگای گەورەی هەیە.
12 بڕوانامەی داوەری تۆپی پێ ی یاریگای بچووکی هەیە.