لە سنوری پارێزگای #سلێمانی# ماوەی چەند ساڵێکە زیاتر لە 200 پڕۆژە کارکردن تیایاندا ڕاگیراوە، بڕیاردەری لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانیش لە ئەنجومەنی پارێزگاکە دەڵێت: لە نێوان حزبەکانی بەشدار لە حکومەتدا جیاکاری دەکرێت لەنێو شارەکاندا، حکومەتیش نیەتی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژانە، بەرپرسێکی شارەوانیش دەڵێت: کۆمپانیاکان ناتوانن بەردەوامبن لە تەواوکردنی پڕۆژەکان بەبێ پێدانی بودجە.
لە کاتێکدا شەقامی 120مەتری لە شاری #هەولێر# تەواو بووە و کارکردن لە شەقامی 150 مەتری بەردەوامە، بەڵام =KTML_Mark_Begin=لە شاری سلێمانی ماوەی حەوت ساڵە بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری دانراوە و هێشتا پرۆژەکە نەچووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە=KTML_Mark_End=، جگە لەوەش لە سنوری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 200 پرۆژەی تەواونەکراوی ستراتیجی و خزمەتگوزاریی بوونیان هەیە و ماوەی چەند ساڵێکە کارکردن تیایاندا وەستاوە، ئەوەش نیگەرانی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 200 پڕۆژە لە ساڵی 2014ەوە لە سنوری پارێزگاکە وەستێندراون، کە بەشێکیان بە بیانووی قەیرانی دارایی و بەشەکەی دیکەشیان بەهۆی ئەو جیاکارییەی لەنێوانی حزبە بەشداربووەکانی حکومەتدا لە دابینکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان هۆکاربووە بۆ وەستانی پرۆژەکان کە بەشێک لەو پرۆژانە سێبەشی کارەکانیان زیاتر تەواوبوون.
بە گوێرەی بە دواداچوونی ڕۆژنیوز، جگە لەو 200 پرۆژەیەی سەر بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە، لە ناو شاری سلێمانی، پێنج پڕۆژەی گەورە و گرنگیان کە لە سەر بودجەی شارەوانی سلێمانی جێبەجێدەکرێن و بەشێکن لە پرۆژە گەورەکان و سەرجەمیان لە 75٪ بۆ 93٪ی کارەکانیان تەواو بووە، لەبەر ئەوەی حکومەت هیچ پارەیەکی دابین نەکردووە بۆ کۆمپانیاکانی جێبەجێکار، لە ساڵی 2013ەوە کارکردن تیاندا وەستاوە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بەر پرۆژەکان کەوتوون و وەک بەرپرسان دەڵێن: دەبێت پارەیەکی زۆر خەرج بکرێت تا ئەو پرۆژانە دەگەنەوە ئەو قۆناغەی کارکردن تیایاندا وەستێنراوە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=پرۆژە وەستێنراوەکان بریتین لە:=KTML_End==KTML_FontSize_End=
1. خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی پێنجەکانی بەکرەجۆ، کە دوو ملیار و 700 ملیۆن دیناری تێدەچێت.
2. ناوچەی 37 نزیک کەڵەکن، کە شەقامێکی چوار سایدە دەچێتە ناو دێی کەڵەکن، دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری تێدەچێت.
3. شەقامەکانی پڕۆژە نیشتەجێبوونەوەکانی قولەرەیسی 22 ملیار دیناری تێدەچێت.
4. یەکتربڕی خەبات کە هەشت ملیار دیناری تێدەچێت 93٪ی کارەکانی تەواو بووە.
5. ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ کە شەش ملیار دیناری تێدەچێت 85٪ی کارەکانی تەواو بووە.
دوای ساڵی 2013 بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایانەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانیان لە سلێمانی جێبەجێ دەکرد کارەکانیان وەستاند، لە کابینەی پێشوودا، حکومەت سێ جار بەڵێنی پێدانی پارەی بە کۆمپانیانداوە، بەڵام بەبیانوی قەیرانی دارایی پارە بۆ کۆمپانیاکان خەرج نەکرا.
لە دوای دروستبوونی کابینەی نۆیەم، بەشێک لە کۆمپانیاکانی سلێمانی جارێکی دیکە دەستیان کردووە بە تەواوکردنەوەی پڕۆژەکان، بە ئومێدی ئەوەی حکومەت بتوانێت پارەییان بۆخەرج بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ پارەیەک بۆ کۆمپانیاکان خەرج نەکراوە، بۆیە دووبارە پرۆژەکان وەستێنرانەوە.
ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەوەی ئاشکراکرد، کۆمپانیاکان ناتوانن بەردەوامبن لە تەواوکردنی پڕۆژەکان و بەردەوامبن بەبێ پێدانی بودجە و پشتیوانی ماددی، هەروەها =KTML_Mark_Begin=وەستاندنی ئەم پڕۆژانە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ وایکردووە، کە پڕۆژەکان توشی خراپبوون، تێکچوون و شکاندن ببن، هەر بۆیە کۆمپانیاکان دەبێت پارەیەکی زۆر لە پڕۆژەکاندا خەرج بکاتەوە تا دەیگەڕێنێتەوە سەر ئەوکاتەی کە پڕۆژەکان وەستێندراون=KTML_Mark_End=.
لای خۆشیەوە محەمەد عەبدولوەهاب، بڕیاردەری لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، من وای دەبینم حکومەت نیەتی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژانە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لە نێوان حزبەکانی بەشدار لە حکومەتدا جیاکاری دەکرێت لەنێو شارەکاندا، وتیشی، ماوەی پێنج ساڵە ئەو جیاکارییە بەدی دەکەین و وەکو ئەندامی ئەنجوومەن کارمان کردووە بۆ ئەوەی ئەو جیاکارییە نەمێننێت و حکومەتیش بەڵێنیداوە لە تەواوی سێکتەرەکاندا ئاوڕی جدیتر لە پارێزگای سلێمانی بداتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەن باسی لەوەشکرد، کە ئەوان وەک لیژنەکان ڕاپۆرتی ساڵانەیان ئاراستەی وەزارەتی پەیوەندیدار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، چەندین نوسراویشیان ئاراستەی پەرلەمانکردووە، بەڵام لە وەڵامدا پێییان وتوون با بارودۆخی دارایی باشبێت ئەوکاتە پارە بۆ پڕۆژەکان خەرجدەکرێت و تەواودەکرێن.
هەر لە بارەی وەستانی پرۆژەکان، کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، کە تەنیا کێشەی وەستاندنی ئەو پڕۆژانە کێشەی نەبوونی بودجە و داراییە، دەربارەی خەرجکردنی ئەو پارەیە بۆ کۆمپانیاکان وتی: حکومەت ئێستا نەگەیشتووەتە ئەوەی کە بتوانێت پارەی ئەو کۆمپانیایانە دابینبکات تا ئەوانیش بەردەوامبن لە کارکردنیان. [1]
#05-02-2020#