لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
فیل کە ئاژەڵێکی تاڕادەیەک زەبەلاحە ئەگەر بەوئەندازەیەوە باڵیشی ببوایە، لەسەر هەر سەربانێک بنیشتایەتەوە ئەوە دەیڕووخاند.
ئەم پەندە باس لە گونجاندنی شتەکان دەکات، وەگوتراویشە ئەگەر مار قاچی هەبوایە ئەوا مەترسیەکی زۆری دەبوو.
ئەم پەندە بۆ شتێکی تریش دەگوترێت، بۆنمونە بە کەسێکی نالەبار دەگوترێت بەس نییە هیچی بەدەست نییە! یان پلەوپایەیەکی وای نیە کە بتوانێت بیکات بە ئامرازێک بۆ ئازاردانی دەوروبەرەکەی.(زریان سەرچناری)
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,293