لیژنەی #ڕانیە#ی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکانی شاری ڕانیەی ڕاگەیاندو بەپێی ئامارەکانیش لەساڵی 2018 دوو کرێکار گیانیانلەدەستداوە.
ئازاد جنید لێپرسراوی لیژنەی ڕانیەی سەندیکای کرێکاران بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەساڵی 2018 تەنها دوو کرێکار لەسنوری شارۆچکەی ڕانیە لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوه و ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵی 2017 پێنج کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەست دابوو.
لێپرسراوی لیژنەی ڕانیەی سەندیکای کرێکاران ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەردەوامی قەیرانی داراییەوە ژمارەیەکی زۆر لەکرێکاران لەشاری ڕانیە بێ ئیش بوون و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بەگشتی کرێکاران لە دۆخێکی خراپی ئابوریدا بن.
لە هەمانکاتدا تەنها لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 538 هەزار هاووڵاتی بەمەبەستی چارەسەرکردن سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل یان کردووە لەشارەدێی چوارقورنە.
له و بارەیەشەوە بەشدار خالید لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەساڵی 2018 بەهەوڵی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە توانراوە زیاتر لە 238 هەزار هاووڵاتی چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشدا، بەگشتی تەنها لەساڵی 2018 سێ هەزار نەشتەرگەری گەروه و بچوک ئەنجامدراوە ئەمە جگەلەوەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەش 24 سەعات لەخزمەتی هاووڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕیندا بووە.
نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل یەکێک لەنەخۆشخانەکانی دەزگای گشتی تەندروستی پێشمەرگەیە، کە وەک دیاریەکی سەرۆک #مام جەلال# لەناحیەی چوارقورنەی سنوری قەزای ڕانیە لەساڵی 1999 وە کراوەتەوه و چەندین ساڵەیشە بەشێوەی بەردەوام خزمەت بە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات.
PUKmedia هونەر ڕەسوڵ/ ڕانیە[1]
#20-01-2019#