لە ساڵی 1937 لە گوندی سەمەنکاش-ی ئەرمەنستان لەدایکبووە. باوکی مەجیدێ سلێمان کە محەمەدی سلۆی مهۆ زاکاڤکاز بوو، کەسێکی هەژار بووە و دوای تەواوکردنی خوێندنی مامۆستایەتی لە گوندی داڤیتاشێن دەبێتە موختار و لەگەڵ خانەوادەکەی دەچێتە گوندەکە و نیشتەجێ دەبێت.
مەجیدێ سلێمان ساڵی 1964 لە پەیمانگەی کشتوکاڵی ئەریڤان بەشی ڤێرتێرنەری تەواو دەکات. مەجید بە دەنگبێژی و شیعرەکانی سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت، هەر لەو ساڵانەشدا لە ڕادیۆی ئەریڤان دەنگبێژی دەکات. شیعرەکانی ناوبراو لە ئەرمەنستان و کازاغستان لە پەرتووکدا کۆدەکرێنەوە.
مەجیدێ سلێمان لە ساڵی 1990 لەگەڵ خانەوادەکەی بەرەو کازاغستان کۆچ دەکەن. ساڵی 1992 لە گوندی ئاشیبوولاک-ی کازاغستان تیپی شانۆ و هەڵپەڕکێ دادەمەزرێنێت. لە ڕێکخستنی کوردانی سۆڤیەتدا چالاک بوو، بەشداربوو لە دامەزراندنی ڕێکخستنی یەکبوون کە ڕێکخراوێکی کوردەکانی سۆڤیەت بوو. مەجیدێ سلێمان کە سەرسام و لەژێر کاریگەریی بزووتنەوەی ئازادیی #پەکەکە#دا بوو، بە وەڵاتپارێزی خۆی دەناسرایەوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,788