شەڕڤانانی #یەپەگە# لە کانتۆنی #عەفرین# دوو چالاکییان لەدژی چەتەکانی سەر بە تورکیا ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا شەش چەتە کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، لەبارەی چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئەو چالاکییانەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەنراوی یەپەگەدا هاتووە: لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەڕڤانەکانانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لەدژی چەتەکان، ڕۆژی 24ی حوزەیران لە سەر ڕێگای گوندی دێوا بۆ تەل سلۆری سەر بە جندرێس چالاکییەک لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژران.
لە بەردەوامیدا یەپەگە ڕایگەیاندوە: ڕۆژی 25ی حوزەیران لە گوندی ئامارای سەر بە ماباتای عەفرین، چالاکییەکی دیکە لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا پێنج چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانیش تێکشکێندرا.
لەکۆتاییدا یەپەگە ڕایگەیاندووە، کە لە سەرەتای بەرخۆدانی سەردەمەوە بۆ ئێستا دوو هەزار و 491 چەتەی داگیرکەر کوژراون.[1]
#30-06-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,081
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!