داو دۆز بووە
ئه و ئيديۆمە بەجۆرێکيتريش دەوترێت(داوبەس بووە-واتە داو بەست بووە) يان دەوترێت(پرچی لەبەرهەتاو سپی نەکردووە) يان(سمی سوڕاوەتەوە) هەموو ئه و دەربڕانە گوزارشتن لە تاقيکردنەوەی ژيان و فێربوونی ژينگەيی بۆ نمونە هيچ باڵندەيەکی وەک که و و سوێسکە و پۆڕ و قەتێ لەناو هێڵکەوە فێری داو دۆزی نەبوون واتە: دۆزينەوە و ناسينەوەی داوی داونانەوەی ڕاوکەران بەڵکو بە هۆی تەڵە و داوانانەوەی مرۆڤ داوناس بوون و کورد ووتەنی(پێيان لە هەزاران ئاودايە و تەڕ نەبوون) بۆيە ئەم درکەيە ئەگەرچی باسی که و و پۆڕ و سوێسکەی دەکات بەڵام بۆ مرۆڤێک بەکاردەهێنرێت کە هەنگاوی ژيرانە بهاوێت بەهۆی تاقيکردنەوە و زۆر ئەزمونی هيچ فرت و فێڵ و تەڵەيەک نايخاتە داوەوە بۆيە به و جۆرە مرۆڤانە دەوترێت(داو دۆز بووە).
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,260