ئامادەکردنی: #بەختیار سەعید#
سیرامیک یەکێکە لەو بوارە گرنگ و بەرچاوانەی کە لەناو کورستان مێژوویەکی دێرینی هەیەو ژمارەیەک شێوەکاریش لەو بوارەدا دەستڕەنگینی خۆیان نیشانداوە، هەندێک لەوانە کەسانی ئەکادیمین و هەندێکی تریش خۆِسکانە بەردەوامن لەکاری هونەری.
یەکێک لەو هونەرمەندە خۆڕسکانەی بواری هونەری سیرامیک خانمە شێوەکار (#مهاباد جەمال#)ە کە خاوەنی سێ پیشانگەی تایبەت و چەندین پیشانگەی هاوبەشە، درووستکردنی کوڕاسەیەکی تایبەت بە کارە سیرامیکیانەی ئەم خانمە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدایە کە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری ساڵانە یەک کوڕاسە بۆ یەکێک لە شێوەکارە دەستڕەنگینەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی بکات، لەلایەک ڕێزگرتنە لە بەرهەمەکانی ئەم شێوەکارە، لەلایەکی تریشەوە ئەرشیفکردنی کاری ئەو شێوەکارانەیە.
هیوادارم ئەم هەوڵەی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری سلێمانی جێگەی شیاوی خۆی بگرێت و ئەم پرۆژەیەش درێژەی ببێت، شایانی باسە بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەم کوراسەیەی خانمە شێوەکار (مهاباد جەمال) کاری چاپکرنی تەواو بووبێت و وەکو سەرچاوەیەکی تری کاری هونەری سوودمەند بێت بۆ هەوادارانی بوارەکە.
ئەم هەۆڵەش یەکێکی ترە لەهەوڵە ئەرشیفییەکانی (بەختیار سەعید) لەبواری کاری ئەرشیفی شێوەکاری کوردیدا. [1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,536
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!