دەقی ڕاپۆرتەکە:
1- لەبارەی کاتی کردنەوەی دەرگاکانی بنکەکانی دەنگدان: لە زۆربەی بنکەکان سەعات (7)ی بەیانی دەرگاکان کراونەتەوە، بەڵام لە هەندێک لە بنکەکان زیاتر لە نیو کاتژمێر درەنگتر دەرگای بنکەکان کراونەتەوە لە هەندێک بنکە فەرمانبەران لە سەعات (6.30) خولەک دەنگیان داوە، بۆ هەژمارکردنی ئامێری دەنگدان گەیشتووتە 8:03 دەقیقە بەیانی.
2- ئامێری پەنجەمۆر: لە زۆربەی بنکەکان ئامێری پەنجە لە وێستگەکان نەدەخوێنرایەوە یان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر تاکو (2) کاتژمێر لەکاردەکەوتن وەک بنکەکانی بابەتاهیر، ئاوێزە، هەلۆ، سەرهەنگ، مەولەوی، شەمامک، ئانالیندە و شەهیدان.
3 - لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو بنکەی دەنگدان یان نزیکی بنکە: لەنزیک هەندێک لە بنکەکانی دەنگدان بانگەشەی هەڵبژاردن کراوە و کارتی کاندیدان دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتیان.
4- لەبارەی ئامێری پیکۆس: لە هەندێک وێستگە دا پیکۆس (ps) کاری نەکردووە و دەنگدەر لە کاتژمێر 10:2 دەقیقە دەنگی خۆی داوە بۆ نموونە لە بنکەی دەنگدانی ژمارە (220801) لە وێستگەی (3) بوو به یەدەوی لە ئانالیندە و گەرەکی تەیراوە قوتابخانەی سەرهەنگ لە باداوە ڕقم مرکز الاقتراع:220307 قوتابخانەی گەڵ وێستگەی(3) بووتە یەدەوی.
5- لە بارەی تۆماری ناوی دەنگدەران: لە بەشێک لە وێستگەکان کێشە لە تۆماری ناوی دەنگدەران هەبوە بەم شێوەیە:
1- بنکەی تۆمار دەنگدەران لەناو لیستی تۆمار ناوی هەبوو، بەڵام ئامێری پەنجەمۆر نەیدەخوێندەوە.
2- هەندێ ناو لەنێوان کارتی دەنگدان و لیستی تۆماری دەنگدەران هاوشێوە نەبوون.
3- فەرمانبەری تۆماری دەنگدەران لە بەشێک لە بنکەکان سست بوون لە بەڕێوەبردن و بەکارهێنانی ئامێرەکان وەک کەمی شارەزایی.
6- دیاردەی چەکداری: لە بەشێک لە نزیک لە بنکەکانی دەنگدان خەڵکانێک بە چەکەوە بینراون، کە سەر بە هێزە ئەمنیەکان و ئاسایش نەبوون و کارتی هەندێ لایەنیان پێبووە دابەشیان دەکرد.
7- شوێنی وێستگەکان و سندوقەکان: لە هەندێک لە بنکەکان وێستگە لە نهۆمی سەرەوە بوو کە ئەوەش زەحمەتی بۆ خەڵکی پیرو پەکەوتە دروستکردوە.
8- هاتنەوەی ناوی هاوڵاتی و دەنگدەری تەمەن (18) ساڵ کە سەرە ئەلیکترۆنی وەرگرتوه و ناوی لەتۆماری دەنگ دەران هەبووە، بەڵام نەیتوانی دەنگ بدات بەهۆی نەخوێندنەوەی ئامێری پەنجەمۆر.
9- لەبارەی هەندێک هاوڵاتی کە کارتی ئەلیکترونیان پێبووە، بەڵام نەیانتوانی دەنگی خۆیان بدەن کارتی دەنگدانیش-یان نوێکردبووە و وێنەشی لەسەر بوو. ئامێری پەنجەمۆر نەیخوێندووە و مافیان پێنەدرا دەنگ بدەن. لەناو لیستی تۆماری دەنگدەران بوونیشی هەبوو.
10- فۆرمی سکاڵا بۆ نوێنەرانی کیانی سیاسی: لەهەندێک وێستگە نەدراوە بەنوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و لە هەندێک بنکە بەرێوەبەری فۆرمی نەگەیاندۆتەوە دەست بەرێوەبەری وێستگەکە.
#13-05-2018#