بەگوێرەی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن کە دراون بە دواڕۆژ، لەکۆی 19 بنکەی دەنگدان لەناو شاری هەڵەبجە 46 هەزار و 328 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە لەو ژمارەیە 25 هەزار و 934 کەس دەنگیان داوە، دەنگی لایەنە سیاسییەکانیش بەم جۆرە بووە:
1. یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپلەی یەکەمدایە و لە کۆی 19 بنکەی دەنگدان توانیویەتی 10 هەزار و 460 دەنگ بەدەستبهێنێت.
2. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنیان کرد، لەکۆی 19 بنکەی دەنگدان، لەپلەی دووەمدان و سێ هەزار و 311 دەنگیان بەدەستهێناوە.
3. کۆمەڵی ئیسلامی لە پلەی سێیەمدایە و لەکۆی 19 بنکەی دەنگدان دوو هەزار و 462 دەنگیان بەدەست هێناوە.
4. بزوتنەوەی گۆڕان بەکۆکردنەوەی (دوو هەزار و 433) دەنگ لە کۆی 19 بنکەی دەنگدان لەپلەی چوارەمدایە.
5. پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی 19 بنکەی دەنگدان، هەزار و 754 دەنگی بەدەستهێناوەو لەپلەی پێنجەمدایە.
دەنگی حزبەکانی دیکە بەم جۆرەیە.
نەوەی نوێ هەزار و 518 دەنگ، هاوپەیمانی هەزار و 375 دەنگ، حزبی سۆسیالیست تەنها 16 دەنگ، حزبی شیوعی تەنها 15 دەنگیان بەدەستهێناوە.
هەر بە گوێرەی ئەنجامەکان، 269 دەنگ تەلەف بوون، هەروەها 182 دەنگدەریش بە سپی دەنگیانداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دواڕۆژ، هەر شەوی ڕابردوو سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵەبجەوە گوازراونەتەوە بۆ بنکەی سەرەکی کۆمسیۆن لە شاری سلێمانی.[1]
#13-05-2018#