$باکووری کوردستان$
- تورکیا بە فەرمی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#ی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پەسەندکرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەکات بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ دۆسێی هەڵبژاردن بکەن.[1]
- سێ لیژنە لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی لەسەر هەڵبژاردنەکان هەیە.[1][2]
- بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شارۆچکەی #خانەقین# بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کارمەندێکی هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی گیانی لەدەستدا.[1]
- ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکان بڵاوکرایەوە و پارتی و یەکێتی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان یەکەم یان دووەمن.[3]
- پارێزگاری سلێمانی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات، کە بەخێرایی گومانەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕەوێنێتەوە.[4]
- هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامیی، کۆمەڵی ئیسلامیی،بزوتنەوەی گۆران، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی، بزوتنەوەی ئیسلامیی و حزبی شیوعی لە بارەگای هاوپەیمانی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێ کردنی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و سەرجەم ئەو لایەنانە دەرەنجامی دەنگدان ڕەت دەکەنەوە.[4]
- وتەبێژی لیستی یەکێتی لە #هەولێر# بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستکاری دەنگەکانی یەکێتی لە هەولێر کراوە، بۆیە سکاڵایان تۆمارکردووە و ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگاکه ڕەتدەکەنەوە.[1]
- لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی یەکێتی لە #کەرکووک#، پۆلیسیش دەڵێت زیانی گیانی نەبووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی قەسەدە لە 13-یەمین ڕۆژی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە-دا، چوونە گوندە باخۆز-ی ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات و نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی حەجین.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئیئتلافی وەتەنیە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی داوا دەکات هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێدرێتەوه و دوبارە ئەنجامبدرێتەوە.[3]