$باکووری کوردستان$
- #لەزگین بۆتان#، پەرلەمانتاری هەدەپە بە 18 ساڵ زیندانی سزادرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 03:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی باڵەکایەتی و کەسوکاری شەهیدانی سەرکان، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە گوندی چۆمساکی دۆڵی باڵەیانی-ی سەر بە شارەدێی #قەسرێ# لە شارۆچکەی #چۆمان#، تا گوندی وەسان بەرێوەچوو.[5]
- پسپۆڕێکی بواریی ئاسایشی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنی سنوور بەزاندنی تورکیا لەناو خاکی عێراق دوور لەچاوی میدیاکان و بەبێ دەنگیی دەستیپێکردووە.[1]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❔=KTML_Quote_Content=کەجەکە، باڵی سەربازی پەکەکە ڕایگەیاند لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە شەنگال دەکشێنەوە!=KTML_Quote_End=
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکە هەواڵگیرییەکانی تورکیا بە نزمی بە سەر دەڤەری نهێل و چیای گارە و چیای مەتین و دەورووبەری سنوری #ئامێدی# دەستیانکردووە بە سووڕانەوە.[1]
- ئەمڕۆ و سبەی فێستڤاڵی ڕەنگەکان لە #هەولێر# ئەنجامدەدرێت، بڕیارە هەزاران کەس بۆ #نەورۆز# ڕەنگەکان بە ئاسماندا بڵاوبکەنەوە، تۆڕی گەنجانی نیشتمان ڕێکخەری فیستڤالەکەن، 6 تۆن ڕەنگ ئامادەکراوە ئاماژەی پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانن و سمان ڕەنگاورەنگ دەکەن.[2]
- #سەندیکای کارمەندانی تەندروستی# ڕایدەگەیەنێت، گەر تا ڕۆژی 1ی نیسان حکومەتی هەرێم وەڵامێکی ئەرێنیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە پێنەدات سەرجەم نەخۆشخانەکان لەکاردەخەن.[1]
- #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی داوای لە مامۆستایانی ئایینی کردووە لە وتاری ئەمڕۆیاندا باسی دۆخی شاری #عەفرین#ی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن کە خەڵکەکەی ئاوارە بوون.[1]
- کۆنسەی سەرۆکایەتی #کەجەکە# ڕایگەیاند: لە #شنگال# ئاسایش بەرقەرارە، لەسەر داوای حکومەتی عێراقی و ئێزیدییەکان، گەریلاکانمان لە شنگال دەکشێنەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:left;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە شارەدێی ماباتا شەش سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون=KTML_End==KTML_Quote_End=
- شەڕڤانان لە گوندی کەفەرجەنێ-ی ناوچەی شەرەی- عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیایان تێکشکاند، ڕاگەێندرا کە لەو چالاکییەدا 3 چەتە کوژران.[3]
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین ڕاگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەرڤانان لە شارەدێی ماباتا شەش سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون.[2]
- #ئاڵدار خەلیل# هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (#تەڤدەم#) بەڵێندەدات وانەیەکی توندی سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دەدەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و ئومێدەوارە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان بێت.[2]
- نارەزایەتییەکان لە هەمبەر داگیرکاری سوپای تورکیا وچەتەکان لە عەفرین هەتاکو دەڕوات پەرە دەستێنێت. کۆمەڵیک لە خوێندکارانی زانکۆی زوریخ بە دروشمیعەفرین بپارێزە چالاکییان بۆعەفرین ئەنجامدا.[3]
- دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا (#کەجەدە#کە)، بانگەوازی ئاراستەی تەواوی کوردستانیان وئازادیخوازان کرد کە ڕێپێوانی 24ی ئادار/4ی خاکەلێوە بەشداری بەشکۆ بکەن لە ڕێپێوانی گرسەیی شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا.[3]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کایەی ئاسمانیمان بۆ هەولێر دەکەینەوە و گەشتە ڕاستەوخۆیەکانیش تەنیا بۆ هەولێر دەکرێتەوە، بڕیارەکەمان سلێمانی ناگرێتەوە.[2]
- سەرککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێ، بە عەفرین وازناهێنن، بەڵکو ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئیدلب و منبجیش ئەنجامدەدەن و لەگەڵ ئەو ناوچانەی لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کۆنترۆڵیان کردن، بەیەکیان دەگەیێننەوە.[2]