جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
#کەرکووک#ییە قارەمانەکان
پێشمەرگە گیانفیداو نەبەردەکان
بەداخەوە هێزەکانی عێراق و #حەشدی شەعبی# دەیانەوێ پەلاماری کەرکووک بدەن، هەموو لایەکتان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە وپێشمەرگە قارەمانەکان لە کەرکووکین و بەرگری دەکەین، سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەک هێرش ناکەین و نامانەوێ دەستپێشخەربین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەکەین و ڕێگا بە پەلاماردانی کەرکووک نادەین.
داواکاریشین لە خەڵکی قارەمان و تێکۆشەرو خۆڕاگری کەرکووک لەناوشار هاوکاری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستنی ڕەوشی ناوشار.
#کۆسرەت ڕەسول# عەلی
16-10-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,779
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!