بەشی ئێران/ کوردستان – هاوکات لەگەڵ دوایەمین ڕۆژ له هەفتەی دەوڵەت پتر له 44 پڕۆژه له کەرتە جیاجیاکانی به تایبەت کشتوکاڵی شاری #مەریوان# به ئاماده بوونی هەندێک له بەرپرسانی ئەم شاره کرایەوه و کەڵکی لێ وەرگیرا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی سندووقی کارئافەرینی (کارخولقێنی) و ئومێدی شاری مەریوان له ڕێوڕەسمی کرانەوەی باخی گەشتیاری شاری مەریوان ڕایگەیاند: له شاری مەریوان 44 گەڵاڵه به گوژمەی پتر له ملیاڕدێک و 284 ملیۆن تمەن کرایەوه و کەڵکی لێ وەرگیرا.
سوبحان خودامرادی ڕایگەیاند: باخی گەشتیاری شاری مەریوان به گوژمەی 30 ملیۆن تمەن له پێناوی هەڵکشاندنی دەفرایەتی گەشتیاری و ڕاکێشانی گەشتیار کراوەتەوه و کەڵکی لێ وەرگیراوه.
خودامرادی زیادیشی کرد: ئەم پڕۆژانه بریتییه له دامەزراندن له کەرتەکانی کشتوکاڵ وەکوو گەڵاڵەی به خێو کردنی مریشکی ماڵی، گوێلک، گای شیردەر و باخەوانی.
ناوبراو ئەوشی بیر هێنایەوه: ئەم سندووقه به گوێرەی سیاسەتەکانی ئەو ساڵ هەستاوه به پێدانی قەرز له بواری دامەزراندن و لەم پێناوەشدا بەردەوامە و له پاڵ ئەمانەش قەرزی هاوسەرگیری دەدات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,880
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!