پاش تەقەی کەسانێکی نەناسراو وکوژران وبرینداربوونی دوو کەس لەشاری #شنۆ#، کەشی ئەم شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی ئەمنییەتی کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی،کەسانێکی نەناسراو لەگەڕەکی سەیدئاوای شنۆ تەقەیان لە دانیشتوانی ناو ماشێنکی پڕاید کرد و لە ئاکامدا یەکێک لە دانیشتوانەکەی کوژراو ئه وی ديکه يان بەگرانی بریندار بووە.کە دوابەدوای ئەو ڕووداوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو گەڕەکەکان و دەورووبەریان گەمارۆ داوە و ڕێگریان لە هاتووچۆی هاوڵاتیان کردووە لە ناوشار و تەنیا لەکاتی نواندی پێناسەدا ڕێگەی هاتوچۆیان پێداون. هەروەها کەسانی سەربە ئیتلاعات بەجلی مەدەنییەوە و بە ماتۆڕسیکلێت لە ناوشار دەخولێنەوە.
بەپێی زانیاری پشتڕاست نەکراوە ناونیشانی ئەوکەسەی کوژراوە ”سدیق پتک” خەڵکی #پیرانشار# ڕاگەیەندراوە. و بەپێی هەمان زانیاری ناوبراو لەبابەتی کڕین و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرە پیشەییەکان(صنعتی) ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە. و لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هاریکاری کردووە
جێی بیرهێنانەوەیە کەڕۆژی هەینی 5ی گەلاوێژیش، کەسێک لە دەست وپێوەندییەکانی سپای پاسداران بەناونیشانی “محەمەد ناسرزادە لە گەڕەکی “تاچین ئاوا”ی ئەم شارە کەوتە بەر دەسڕێژی کەسانی نەناسراو کە بەپێی زانیارییەکان بەگرانی بریندار بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
02-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,538
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!