بۆ ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان
ئه و دەستە ڕەشەی بۆ لەناوبردنی ئازادی و وشەی ڕاست بەکارە، جارێکی دیکە دەستی چووە چووە خوێنی ڕۆژنامەنووسێکی بوێری تری کوردستان و جارێکی دیکە ئه و پەیامەی بەخەڵکدا کە هێشتا وشەی ئازاد و ڕۆژنامەنووسی ئازا و باسکردنی ڕاستییەکان یاساغە و خوێنی ڕۆژنامەنووس و نوسەرانی لەسەر دەڕژێت، لەکاتێکدا ئێمە لەهەوڵی ئاشکراکردنی بکوژانی سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان و عەبدلستار تاهیر شەریف و یەعقوب ڕەسوڵ بەردەوامین و نیگەرانییەکانمان بەوپەڕی هێزەوە دەردەبڕین، ئه و دستەی ڕەشە خوێنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیشی ڕژاند.
ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی چەمچەماڵ بەهەموو توانامانەوە ئیدانەی ئەوکردەوە تیرۆرستی و ترسنۆکانەیە دەیکەین و پێمان وایە تائێستا لەم هەرێمەدا کەسانێک هەن بوونی وشەی ئازاد و ڕۆژنامەی ئازاد بەهەڕەشە بۆسەر خۆیان دەزانن و کوشتن و تیرۆرکردن و گوللەبارانکردنی ڕۆژنامەنوسان سەرەتاییترین وەڵامی ئەوانە.
ئێمەی ڕۆژنامەنووسانی چەمچەماڵ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین، بە زوترین کات بکوژانی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکرێت، لەهەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە چیتر بواری دان بەخۆدا گرتن نەماوه و پێویستە بەزوترین کات بکوژانی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا بکات و بەخەڵک بڵێت، ئەوە چ دەستێکە بەگوللە جوابی وشە دەداتەوە.
ناوەکان:
1- سلێمان جەرجیس
2- سوارە بیلال
3- ئاسۆ شوانی
4- ئاری لوقمان
5- ڕزگار جەبار
6- هەژار بابان
7- هێمن ئەحمەد
8- سۆران نەجات
9- کاروان عوسمان شوانی
10-شوان مەدحەت
11- ئیسماعیل هەنارەیی
06-12-2013
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 13,456
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!