حکومەتی تورکیا وپارتی کرێکارانی کوردستان ماوەێکە لە گفت وگۆدان ولەم دواییەدا ولەسەر ڕۆشنایی ڕێکەوتنێکی هاوبەش لەنێوانیاندا، لەقۆناغێکی سەرەتایی دان لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانێکی چارەسەر کردنی کێشەی مافی نەتەوەیی گەلی کوردان لە تورکیا کە هەنگاوی یەکەمی ئەم پرۆسەیە بە ئاگر بەست وڕاگرتنی شەر دەستی پێ کرد ولە دوای ئەوەدا ئازاد کردنی دیلەکانی سوپای تورکیا لەلایەن پارتی کریکارانی کوردستانەوەو ولەپاشاندا ئازاد کردنی گیراوەسیاسیەکانی کورد لە زیندانەکانی تورکیا ولەئێستاکەدا دەست پێ کردنی سەرەتایی هەنگاوی یەکەمی کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی پارتی کریکارانی کوردستان لە ناو قوڵای خاکی تورکیاوە بۆ بنکە وبارەگا لە مێژینەکانی خۆیان لە سنورەکانی نێوان (عێراق – ئێران،عێراق – تورکیا) کە ئەو ناوچە سنوریانە دەکەونە سنوری جوگرافی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، وحکومەتەکانی ئەو دەوڵەتە دیاری کراوانەدا بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە ئاگاداری ئەو ڕاستیەن کە ئەو ناوچە سنوریانەی دیاری کران، جێگای حەوانەوەی پێشتری هێزەکانی چەکداری pkk وئێستاکەی هێزە کشاوەکانیان بووە وقەت نەبەڕەزامەندی ونەبەمۆڵەتی فەرمی هەرێمی کوردستان وهیچ دەوڵەتێک لەو ناوچانەدا جێگیر نەکرابوون وقەتیش ئەو ناوچانە لە ژێر کونتڕۆلی سەربازی وئەمنی هیچ کام لەو وڵاتانە وهەرێمی کورستانیش نەبوەو وئەو هەلومەرجە دیاری کراوە لەوناوچانەدا هی ئێستاکە نی یە بەڵکو هی چەندها ساڵی پێش ئێستاکەیە وئەم ڕاستیەش لای هەموو لایەک ئاشکرایە.
ڕاوبۆچوون وهەڵویستی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی ئەم پرۆسە ئاشتەوایەی نێوان حکومەتی تورکیا وپارتی کرێکارانی کورستان بە شێوەی گشتی، هەمان ڕاوبووچون وهەڵویستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستانە. کە بەردوام ڕیگای دیالۆک وکفت وگۆ بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لەگەڵ دەولەتان بەبژاردەی ڕاست ودروست زانراوە ودەزانرێ لەم قوناغە مێژوویەی ئێستاکەدا وڕێگای یەکلا کردنەوەی کێشەکە لەلایەن هەرلایەنێک بە زەبری بەکارهێنانی چەک وتوندوتێژی بە بژاردەێکی ناڕاست ونادروست لەم سەردەمەدا زانراوە ودەزانرێت ولەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا وپارتی کریکارانی کوردستان لە ئێستاکەدا، جارێکی تر جەخت دەکینەوە کە وەزارەتی پێشمەرگە وەکو بەشێک لە حکومەتی هەرێمی کورستان هەمان ڕاوبوچوون وهەڵوێستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستانی پێشترو ئێستاکەی هەیە کە پشتیوانی لە پرۆسەی چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشەی مافی نەتەوەیی کورد دەکات لە تورکیا ووڵاتانی تر وبەتایبەت پشتیوانی لەم پرۆسە ئاشتەوایەی ئێستاکەدا دەکات کەهەیە لە نێوان حکومەتی تورکیا وپارتی کریکارانی کوردستان ودیارە بەپێی ئەم پرۆسەیەو ئەم ڕیکەوتنە هەنگاوی یەکەمی پرۆسەکە ڕاگرتنی شەڕ بووە ودواهەمین هەنگاوی پرۆسەکە فرێدانی چەکە لەلایەن هەموولایەنەکانەوەیە وچارەسەری کردنی کێشەکەیە بەشێوازێکی سیاسیانە کە ئەمە هیوا وئامانجی هەموو لایەکی ئاشتی خوازە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,776
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!