هاوڵاتی
بەپێی ئامارێکی هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# (باڵی سەربازی #پەکەکە#) لەسەرەتای ئەمساڵەوە 28 گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 66 سەربازی تورکیاش کوژراون، لەمیانەی شەرو پێکدادانەکاندا.
ئاژانسی فورات نیوز لەهەواڵێکدا بڵاویکردوەتەوە کە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئەمرۆ پێنج شەممە ئاماری شەر و پێکدادانەکانی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵی بڵاوکردوە، بەپێی ئامارەکە سوپای تورکیا19 ئۆپەراسیۆنی زەمینی، 17 هێرشی ئاسمانی، 17 هێرشی تۆپباران و جارێکیش بە کۆپتەر هێرشی کردوەتە سەر هەرێمەکانی گەریلا.
هەربەپێی ئامارەکە لە سەرجەم شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکاندا (66) سەرباز و پۆلیسی تورک کوژراون و لە سەرجەم پێکدادان و هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیاشدا (28) گەریلا گیانیان لەدەستداوە”.[1]
#28-03-2013#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,648