یەکێکە لە ئەشکەوتە ناسراوەکانی کوردستان، بە پێی هەندێک سەرچاوەی شوێنەواریی بیانی و ناوخۆیی مێژووەکەی بۆ (9-12) هەزار ساڵَ بەر لە زاین دەگەڕێتەوە، بە پێی سەرچاوەی شوێنەوارناسان ئەو شوێنەوار و پاشماوە کۆنانەی تیایدا دۆزاوەتەوە لە قۆناغە جیاوازەکاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە سەردەمانێکی زۆر کۆنەوە خەڵکی لەم ئەشکەوتەدا ژیاون، ڕێگای گەیشتن پێی لە بارە و دەکەوێتە دوڵی بازیانەوە، هاوکات (25) کم لە شاری #سلێمانی#ەوە دوورە ئەم هۆکارانەش وایکردووە ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران سەردانی بکەن[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,103