تەرمی دایکێکی 45 ساڵە و کوڕە 12 ساڵەکەی، لە نێوان سنووری تورکیا و یۆنان، لە لایەن پۆلیسەوە، دۆزرانەوە. پاش ئەوەی لەسەرما ڕەقببونەوە.
سەرچاوە هەواڵیەکان بڵاویانکردەوە کە ڕۆژی شەمە، 23ی مانگ، تەرمی دو کەس کە کوردی ئێرانین، لە دارستانەکانی سنووری یۆنان، دۆزراونەتەوە.
ئەو دو کەسە، ئەندامانی بنەماڵەیەکی سێ کەسی بوونە کە لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەرێکەوتوونە و لە دارستانەکانی سنوری یۆنان، دایک و کوڕ، بە هۆی ماندوویەتی، نەیانتوانیوە درێژە بە ڕێگا بدەن و سەرمای زۆری شەو، گیانی لێ ستاندوون و ڕەقببونەوە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,572