- ڕاپەرینی نەوەکانی بەدرخان حوسەین کەنعان پاشا و عوسمان پاشا لە باکوور، کە جاری سەربەخۆیییاندا و نێوچەکانی چۆلەمێرگ، زاخۆ، ئامێدی، ماردین، میدیات و نوسەیبینیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.
- ڕاپەرینی هۆزی حەیدەرانلی لە ناوچەی واندا لە دژی تورک.
- زستانی ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو: بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی کوشندە لە نێوچەکانی عوسمانیدا، بە تایبەتی لە کوردستاندا.
- دانیشتوانی هەرێمی دیاربەکر، لای کاربەدەستان شکاتیانکرد، چونکە دەست درێژی و کردەوەی ناڕەوای هێزە نیزامی و غەیرە نیزامییەکان گەیشتبووە پۆپە.
- شەجائولدەولەی ئێران، نزیکەی 50 شێخی کوردی هەڵواسی و شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینیشی بەوە تاوانبارکرد کە زیانی 100 هەزار تمەنی لە ئێران داوە.
- نیوەی یەکەمی ئەمساڵ: تورکەکان لیژنەیەکیان بۆ نێوچەکانی ئەرزەڕۆم و خارپوت نارد، تاوەکو لە کێشەکانی ئەم نێوچانە بکۆڵنەوە، لیژنەکە ببوو بە ئەرک بەسەر خەڵکی نێوچەکەوە و هیچ کارێکی ئەوتۆشی نەکرد. ئەندامانی لیژنەکە بریتی بوون لە عەبدین پاشا و ماناس ئەفەندی.
- یاریدەدەری کونسوڵی بەریتانی لە وان، لەگەڵ شێخ عوبەیدوڵڵادا کۆبووەوە. ئینگلیزەکان بڕیاریاندا کە چەک بۆ شێخ بنێرن.
- پاییزی ئەمساڵ: موشیر پاشا لە جێی دەروێش پاشا دانرا و کرایە فەرماندەی لەشکری چواری ئەنەدۆڵ بۆسەرکوتکردنی کوردەکان و دەسەڵاتێکی زۆری لەلایەن ئەستانەوە پێدرا.
- بۆ یەکەمجار فەرهەنگی کوردی - فەڕەنسی، کە لەلایەن ا. ژاباوە نووسرابوو، لەلایەن فێردیناند یوستییەوە، لەسەر فەرمانی ئەکادیمیای ڕووسی بڵاوکرایەوە.
- دوو کاربەدەستی ئینگلیز، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری چوونە باکووری.ک، کە نێویان کروفدیر و فوزیر بوو.
- کلایتون کە کاربەدەستێکی ئینگلیز بوو، چوو بۆ ناوچەی هەکاری.
- لەدایکبوونی شێخ مارفی شێخ ئەمینی قەراخی لە سلێمانی.
- عالم پاشا بۆ ماوەی 6 ساڵ بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- لەدایکبوونی ئەحمەد عوسمان کوچک مەلا لە هەولێر.