ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە، ساڵی 2003 لە شاری مانهایم دامەزراوە. کە پەرەدان بە ئاستە ڕۆشنبیرییەکان بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێ و کار بۆ بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی دەکات.
دامەزراندنی کتێبخانەیەکی گشتی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ناوەند، تاکو ئێستا زیاتر لە 3000 کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە لە کتێبخانەی ناوەند هەیە.
لە ساڵەکانی 2004، 2005 و 2006 بەڕێوەبردنی کارەکانی ستاندی کوردستانی ئەنجامداوە لە پێشانگای کتێبی فرانکفورت. لە مەبەستە سەرەکییەکانی دامەزراندنی قوتابخانەی تایبەت بە زمانی کوردی و ئەڵمانییە. لە هەمان کاتدا کار بۆ کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەکا.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئەم ناوەندە گێرانی کۆڕی ڕؤشنبیرییە دەربارەی بابەتی جۆراوجۆر کە جێگەی گرنگی پێدانی ئەندامانی ناوەندەکە یاخود هاووڵاتیانی کوردی بێت لە ناوچەکە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,248