ساڵی 1922 لە شاری #هەولێر# لە بنەماڵەیەکی ناودار هاتۆتە دنیاوە. ساڵی 1943 کۆلیژی مافی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە. هەر ئەو ماوەیەش گەلێ بابەت و نووسینی هەمە جۆری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی بەغدا بڵاوکردووەتەوە. ساڵی 1945 وازی لە کاری پارێزەری هێناوەو بە مودیریشارەدێ لە خورماڵ و بازیان و قەرەداغ و لەیلان و حەویجەو چەند شوێنێکی تر خزمەتی کردووە. ساڵی 1954 کراوە بە قائیمقامی زێبار و دواتر لەم پۆستەدا لە #قەڵادزێ# و کۆیە درێژەی بەکاری وەزیفی خۆی داوە تا ساڵی 1958. لە مانگی ئابی ساڵی 1958 کراوە بە سەرۆکی شارەوانی هەولێر. پاش ماوەیەک لە #سلێمانی# موتەسەریف بووە بەوەکالەت و سەرەتای ساڵی 1959 گوێزراوەتەوە بۆ دیوانی #وەزارەتی ناوخۆ# و پلە بە پلە بەرزبووەتەوە تا بووە بە وەکیلی وەزیری ناوخۆ. پاش کودەتاکەی ساڵی 1963 زیندانی کراوە و ماوەی ساڵێک لە زینداندا مایەوە.دوای ئازاد بوونی یەکسەر خانەنشین کراوە و گەڕایەوە سەرکاری پارێزەری. ساڵی 1967 کراوە بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی نەقابەی پارێزەرانی ئێراق و لە گەشتێکیدا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی نۆیەمی پارێزەرانی عەرەب، سەردانی قاهیرەی کرد و لەوێ سەبارەت بە کێشەی کورد یاداشتێکی پێشکەشی خوالێخۆشبووجەمال عەبدولناسر کرد. ساڵی 1971 کراوە بە ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد لە بەغدا. ئەم مامۆستا تێکۆشەرە، نووسەرێکی بەتواناو شارەزا بوو، لە بوارەکانی یاسا و ڕۆشنبیری گشتیدا زیاتر لە (20) پەرتووکی نووسیوە و ساڵی 1996 کۆچی دوایی کردووە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,272
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!