کارگێڕیی یانەی وەرزشی شورتەی شاری بەغدا بەردەوامە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی لەناو ئەم یاریزانانەش کوردەکان مانەوەی خۆیان لە یانەکە ڕاگەیاندووە، گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە #یاسین کەریم#ی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ وەرزێکی تریش لەگەڵ یانەکە مایەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین گرێبەستی بۆ هاتبوو لە یانەکانی تر، لەم بارەشەوە یاسین کەریم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەم وەرزە گرێبەستم زۆر بۆ هاتبوو بە تایبەتیی لە هەریەک لە یانەکانی مینا و زەورا و نەفتی بەغدا و زاخۆ و نەورۆز و چەند یانەیەکی تریش داوای منیان کرد، جگە لەوەش یانەی تریش هەبوو بە نیاز بوون گرێبەستم پێشکەش بکەن، بەڵام ئەوەیان دەزانی لەگەڵ یانەی شورتە بەردەوام دەبم بۆیە ئەوانیش گرێبەستیان پێشکەش نەکردبووم، لە بارەی ئەو دەنگۆیانەش کە گوایە من یاریم پێ ناکرێت لە یانەکە یاسین کەریم وتیشی ئەو قسانە زۆر دەکرێت کە من نابێ یەدەگ بم ماوەی سێ ساڵە لەو یانەیەم بۆ پارە، من نەم دەویست قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەم، بەڵام من لە یانەی شورتە ئاسوودەم وە بەهۆی یانەکەمەوە چەندین یاریزانی بە ناوبانگم بینی بە تایبەتیی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ و فەریزەی حەجم جێبەجێ کرد، ماوەی دە ساڵە وەکوو گۆڵپارێز یاریم لە یانەکان کردووە چەندین گۆڵپارێزی بەناوبانگم یەدەگ کردووە چەندین جار بانگێشتی هەڵبژاردەی ئێران کراوم، بەڵام ئەم دوو سێ ساڵە شتی دیکەم هەڵبژاردوە وەکوو بەشداری کردن لە جامی ئاسیا و خولی عەرەبی و چەندین خولی تریش بەهۆی یانەی شورتەوە بەشداریم کردووە، زۆر ئاسوودەشم لەم یانەیە نازناوی زیاتر بەدەست دەهێنم.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 251 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!