توڕتە یەکێکە لە شیرینییە بە تامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بە شێوازێکی زۆر ئاسان ئامادە دەکرێت.
=KTML_Bold=کەرەستەکانی=KTML_End=:
یەک پەرداخ شیر.
نیو پەرداخ شەکر.
یەک پەرداخ شوکڵاتەی ورد کراو.
یەک کیس ڤانێلا.
یەک هێلکە
150گرام کەرە
یەک کەوچک کاکاو.
دوو کەوچک نیشاتە.
بسکیت.
=KTML_Bold=شێوازی ئامادەکردنەکەی=KTML_End=:
1. هەموو پێکهاتەکان بە یەکەوە تێکەڵ بکە و پاشان بیخەرە سەر ئاگر تا جوان خەست دەبێتەوە تێکی بده.
2. دوایی ئەوەی گیراوەکە خەستبووە و ئامادە بوو بیکەرە ناو شووشەیەکی قوڵ پاشان بسکیتەکەی بکەرە سەر و چەند جارێک ئەم دووبارە بکەرەوە تا کۆتایی قاڵبەکە دێت.
3. پاشان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو بەفرگردا دایبنێ، لە کۆتاییدا لەگەڵ چایەک پێشکەشی بکە.
[1]