نەئەم هێلکەوڕۆنە، نەئەم زەبرە بە قونە.
پێشوان لەسەر ئەم پەندە دەڵێن: جارێک کەسێک دەبێتە میوانی ماڵێک، بۆ قاوڵتی هێلکەوڕۆنی بۆ دەکەن، بەڵام ئەوەندەی ئیش پێدەکەن ئێوارە لەسەر قنگ ناتوانێت دانیشێت، بۆیە دەڵێت: نەئەم هێلکەوڕۆنە، نەئەم زەبرە بە قونە) ئەم پەندە بۆ کەسێک بەکاردێ خزمەتێکی بچووک بکرێ بەڵام بێگارێکی قوورسی پێبکەن. [1]