خدر و ئەلیاس ساڵ خەڵاس.
خدر و ئەلیاس: لە کوردەواردا ناوی دوو هەفتەی کۆتایی وەرزی زستانە. خەڵاس: واتە: تەواو یان کۆتایی. واتە: مەبەست لە دوو هەفتەی کۆتایی وەرزی زستان کە دواتر سەرما و سۆڵە کۆتایی دێت و کەشوهەوا خۆش دەبێت، وەرزێکی نوێ دەستپێدەکات کە وەرزی بەهارە. پەندەکە مەبەستی لە کۆتایی دۆخێکی ناخۆش و سەرەتای قۆناغێکی خۆشە. [1]