چ دەکەنە کوارێ، هەر ئەوە دێتەخوارێ.
کوار واتە ئەمبار: لە کوردەواردا لە سووچێکی ماڵدا بە قوڕ درووستدەکرێت، ناوەکەی بۆشە، دانەوێلەی تێدا هەڵدەگیرێت، ئینجا چ جۆرە دانەوێڵەیەک ئەمبار بکرێت، هەر ئەوی لێدێتەوەدەر، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیانیدا چ کردەوەیەکی ئەنجامدا، باش یان خراپ، هەر ئەوەی دێتەوە ڕێگە، بۆیە پێویستە کردەوەی باش ئەنجامبدرێ، بۆ ئەوەی کەسەکە ڕووسپی بێت.[1]