پاش ڕووتکردنەوە با تاجی زێڕێن لەسەرنێ.
لە کۆمەڵگەی کوردەواردا یەکێک لە نەریتەکان کە زۆر بەتوندی دەستی پێوەدەگیرێت، بابەتی ڕەوشتە، هەمووان خۆیان دەپارێزن لەوەی لەکەدارنەبن، پەندەکە واتە کەسیک لەسەر بابەتێکی کۆمەڵایەتی کە لەکەداربوو، دواتر هەرچی بکات یان تاجی زێڕ لەسەربنێ، وەک خۆی لێنایەتەوە. [1]