بۆ مردوان ڕەحمەت چاکە.
لە کوردەواردا نەریت وایە هەر کەسێک ژیانی کۆتایی هات و مرد، دوای ئەوەی لە گۆڕێکدا دەینێژن، خەڵکی بەگشتی نزای چاکەی بۆ دەکەن و ڕەحمەتی بۆ دەنێرن، کەسی مردوو لە ژیانی ڕابردوویدا ڕەفتار و کرداری باش بووبێت یان خراپ، چونکە خەڵکی پێیان وایە کە پاداشتی چاکە و خراپەی لە جێگەیەکی تر وەردەگرێت.[1]