لە شرناخ لە باکووری #کوردستان# لە چیای جودی نیگارە شاخێک هەیە کە بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان لەسەردەمی #گوتییەکان# ئەفرێنراوە.
ئەم نەخشە بریتییە لە مرۆڤێک کە بەسەر ئەسپێکەوەیە کە لەسەر ڕوویەکی پان و سادەی چیاکە بەشێوەی بارز هەڵکۆڵراوە، دەربارەی مێژووی نەخش و کەسایەتییەکە ڕوون نەبووەتەوە بە دیاری کراوی کێیە، بەڵام مێژووییەکی چەند هەزار ساڵەیی هەیە، مێژووی نزیکەی شەش هەزار ساڵ دەبێت، لە کۆندا #وتییەکان# و ئاشووری و فارسەکان و ڕۆمەکان دەسەڵاتیان تیایدا هەبووە.
بۆچوونێک هەیە دەڵێن ئەم پەیکەرە هی شاژنێکی گۆتییە، بەڵام ئەم نەخشە بەهۆی لافاو شێواوە.
ئەم پەیکەرە شاخە ساڵی 1909 دۆزراوەتەوە.[1]