زۆر مەیکۆڵە ئیشت پێناکرێ.
مەبەست لە ئەنجامدانی کار و کردەوەیە کە مرۆڤ ئەنجامیدەدات، هەموو ئیش و کارێک کە هاتەپێش، پێویستە دەستبەجێ ئەنجامبدرێت، زۆر وردبوونەوە و لێکدانەوەی وادەکات، لەئەنجامدانی دوابکەوێت، پەندەکە واتە: کارکردن زۆر قوڵمەبەرەوە تیایدا، دوایی لێت تێکەڵ دەبێت و سەری لێدەرناکەی.[1]