حاڵەتێکی بەربڵاوە، لەوانەیە بەشێوەیەکی زگماک هەبێت یانیش دواتر درووست ببێت، بەشێوەیەکی گشتی حاڵەتێکی مەترسیدار نییە و هیچ کێشەیەک درووست ناکات، لەوانەیە لە هەر بەشێکی چاو درووست ببێت، خاڵ بە گشتی پێکدێت لە کۆمەڵێک خانەی جۆری میلانۆسایت، خانەی میلانۆسایت بە شێوەیەکی ڕێک لە جەستەی مرۆڤ بە تایبەتی لە پێستی مرۆڤ دابەش دەبن و بەرپرسن لە بەخشینی ڕەنگ بە پێست، هەرکاتێک بە شێوەی کۆمەڵە لە شوێنێک کۆ ببنەوە ئەوا لە شێوەی خاڵ دەردەکەون.
پێویستیان بە چارەسەر نییە، ئەو جۆرەی کە لەسەر ڕووپۆشی (لکاوەی چاو) چاو درووست دەبێت دەکرێت بە مەبەستی جوانکاری بە نەشتەرگەری لاببرێت.
ئەگەر خاڵی چاو قەبارەی گەورە ببێت یان ئازاری هەبێت، پێویستە پزیشکی چاو پشکنینی بۆ بکات، چونکە هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ خانەی شێرپەنجەیی. [1]
دکتۆر ئەبوبەکر زاهیر
پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 588 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!