ناونیشانی بابەت: ئاڵای ئێستای کوردستان ئاڵای هەموو کوردستانە
ئامادەکردنی: د. زریان حاجی
ئالای کوردستان، لە ساڵی 1919 لەلایەن بابانیەکانی #سلێمانی# و بەدرخانییەکانی جەزیرەی بۆتان و کوردانی شاری (وان و بەدلیس و ئامەد) پەسەند کراوە و کراوەتە ئاڵای کوردستان.
یەکەم جار ساڵی 1919 (1297 هەتاوی) کۆمەڵەیا ڕێکخستنا جڤاکی لە ئەستەمبۆڵ کە کۆمەڵێک ڕۆشنبیری سەربەخۆییخوازی کورد بوون، ئەو ئاڵایانە دانا. (مەمدووح بەگی وانی) وەک دانەری ئەو ئاڵایە دادەنرێ. واتا مێژووی ئەو ئاڵایە دەگەڕێتەوە بۆ 103 ساڵ لەمەوپێش.
ڕێکەوتی 26101324 لەلایەن کۆمەڵەی ژ.ک لە مەهاباد وەک ئاڵای کوردستان هەڵکرا.
$ئەندامانی سەرەکی کۆمەڵەی ڕێکخستنی جڤاکی:$
ئەمین عالی بەدرخان (جزیرەی بۆتان) ، دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت (عەرەبگیر) ، ئەکرەم جەمیل پاشا (ئامەد) ، مەولانا زادە ڕەفعەت بەگ (سلێمانی) ، نەجمەدین حسێن (کەرکووک) ، کەمال فەوزی (بەدلیس) ، شوکری بابان (سلێمانی) ، مەمدووح سەلیم (وان) ، حیکمەت بابان (سلێمانی) ، فوئاد بابان (سلێمانی) ، دکتۆر شوکری محەمەد و فەرید بەگ. بۆیە جێگەی شانازی هەموو کوردان بووە و هەر ئەمەش وای کردووەهەر لە کۆنەوە بە ڕەمز و نیشانەی کوردان لە هەموو دونیا ناسراو بێت، بۆ ئەمەش چەندین بەڵگەنامە هەیە لەوانەش:
بڕواننە: گۆڤاری هاوار
ژمارە 11 ڕێکەوتی 1981311 هەتاوی (10111932) ئاڵای سێ ڕەنگی داناوە. لەهاپێچ وێنەکەی دادەنێم.
لەمانەش گرنگتر بەڵگەنامەیەکی نوێ کە ڕۆژنامەیەکی تورکی بەناوی، ڕۆژنامەی ڤاکیت لە ژمارەی ڕۆژی 17ی 8ی 1930دا هەواڵێکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای تورکیا و ئێران دژ بە شۆڕشگێڕانی ئاگری بڵاو کردووەتەوە. ئەو ڕۆژنامەیە لەگەڵ هەواڵەکەدا وێنەی ئاڵایەکیشی داناوە و لەژێریدا نووسراوە (ئاڵای کۆماری خۆییبوون) ، لەسەر ئاڵاکەیش وشەی (خۆیبوون) بەپیتی عەرەبی دەبیندرێت.
وەک دیارە، ئاڵاکە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە ئەمڕۆ بە ئاڵای #کوردستان# ناسراوە.[1]