چەپەرە شڕە، چ پێوەبێ، چ لێوەبێ.
چەپەر: دەرگایاکی زۆر سادەیە لە شووڵی دار چنراوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، یان کۆز و حەوشی ماڵاتی پێدادەخرێت، یان بۆ دەرگای ژێرخان و تەویلە بەکاردێت. پەندەکە بۆ شتێکی لاوەکی یان بێبەها بەکاردێ، گەر هەبێت و نەبێت وەک یەکە و هیچ جیاوازی نییە.[1]