جوانیی پاکدامەن لە هەموو لایەک سەرفرازە.
پاکدامەن: مەبەست لە کەسی ڕەوشت بەرزە بەپێی نەریتی کۆمەڵگە، چونکە هەر کۆمەڵگەیەک بۆ پاکدامەنی نەریت و ڕێسای تایبەت بەخۆی هەیە، هەر مرۆڤێک پەیرەو لە نەیت و ڕێساکانی کۆمەڵگەکەی بکات، بە کەسی داوێنپاک تەماشادەکرێت، پەندەکە مەبەست لە کەسی جوان و ڕەوشت بەرزە کە لە هەموو جێگەیەک سەربەرزە. [1]