تا نەینایە تەبەق، نەیوت ئەڵڵا و سەدەق.
تەبەق: جۆرێک نەخۆشیی درمە، تووشی ڕەشەوڵاخ دەبێت (فەرهەنگی شێخانی) سەدەق: ڕاستی و ڕاستگۆیی، واتە: شوانکارەیەک کە هەموو ژیانی لەسەر مەڕوماڵاتەکەیەتی، هیچ پیاوەتی و دەستگیرۆیی بۆ هەژاران نییە، کاتێک ماڵەتەکەی تووشی نەخۆشی تەبەق دەبن و زۆریان مرداردەبنەوە، پاشان دەزانێت هەژاری چییە. مەبەست لەوەیە کەسێکی دەوڵەمەند تا لێی نەقەومێ نازانێت ژیانی هەژاری چییە.[1]