تا من وتم: بیسمیلا، ئەو وتی: ئەلحەمدولیللا.
ئەم پەندە پەیوەندی بە کاتی نانخواردنەوەیە، لە کۆمەڵگەدا پەروەردە و دابوونەریتی نانخواردن لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکی تر دەگۆڕێ، واتە: کەسەکان لەناو خێزاندا هەریەکان و بەپێی نەریتی خۆیان ناندەخۆن، هەندێک کەس هەیە بەشێوەیەکی هەڵەشە و پەلە ناندەخوات، واتە: کە سفرە دادەخرێت بۆ نانخوارد، تا دەڵێن: بیسمیلا، ئەو لێبووەتەوە.[1]