بەسەر هەل دا مەچۆ.
هەر کاتێک هەلت بۆ ڕێکەوت، لەدەست خۆتی مەدە، لەوانەیە هەرگیز هەلی وات بۆ ڕێنەکەوێتەوە، کورد دەڵێت: (دار پیر دەبێت، جارێک بازی لەسەر دەنیشێت) واتە: لە تەواوی ژیاندا کەسێک لەوانەیە جارێک یان چەند جارێک هەلی زێڕینی بۆ ڕێکبکەوێت کە هەموو ژیانی بگۆڕێت، بۆیە دەبێت بیقۆزیتەوە و لەدەستی نەدات. [1]