ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد ئامێدی - ئەحمەد عەبێ
ناوی باوک: عەبدوڵڵا محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-12-1967#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ئامێدی#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد، ناسراو بە (مامۆستا ئەحمەد ئامێدی و ئەحمەدی عەبێ)، مامۆستا و سیاسەتمەدار، ساڵی 1953 لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵی 1953 لە کۆنگرەی یەکەم بە یەکەمین سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1959 لە شاری بەغدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 ئەندامی لیستی پەنجا کەسیی پشتگیرانی دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق لە قۆناغی کاری ئاشکرا بووە، ساڵی 1960 لە کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبەر پشتگیری لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فراوانی (کۆنفرانسی ماوەت (1964)) لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورخراوە.
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد لە شاری ئامێدی سەر بە پارێزگای #موسڵ#ی ئەوکات و #دهۆک# لە دایک بووە، ساڵی 1948 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەوە کردووە، ساڵی 1954 دەرچووی بەشی کیمیای پەیمانگای باڵای مامۆستایان بووە لە بەغدا، ساڵی 1954 بە مامۆستا لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئێستا دامەزراوە، ساڵی 1955 بۆ شارۆچکەی زاخۆ لە سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئێستا گواستراوەتەوە، ساڵی 1957 بۆ شاری دهۆک لە سنووری پارێزگای موسڵ گواستراوەتەوە، لە مانگی ئابی ساڵی 1958 لەگەڵ شاندی لێژنەی ناوچەی زاخۆی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیی لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (1892- 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدی بارزان کردووە و هاوڕێیەتییانی کردووە بۆ شاری موسڵ.
$خەباتنامە$
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد ساڵی 1953 لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵی 1953 لە کۆنگرەی یەکەم بە یەکەمین سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1958 لە ستافی چوارەم لە سەردەمی بەرپرسیارێتی خەسرە و تۆفیق فەتحوڵا (1930 2004) ئەندامی لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە. لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلوولی 1959 نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی شەقڵاوە) بووە، ساڵی 1959 لە شاری بەغدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 ئەندامی لیستی پەنجا کەسیی پشتگیرانی دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق لە قۆناغی کاری ئاشکرا بووە، ساڵی 1960 لە ستافی شەشەم لە سەردەمی بەرپرسیارێتی ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین (1918 1981) ناسراو بە سەیدا ساڵح یوسفی (1918 1981) ئەندامی لق بووە لە لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا. لە ڕۆژانی 15- 17ی ئابی 1960 نوێنەری پارێزگای موسڵ لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی شەقڵاوە) بووە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1961 بەڕێوەبەری ئامادەیی دهۆکی کوڕان بووە، ساڵی 1961 دژ بە پێشێلکردنی مافی نەتەوەیی کورد لەگەڵ بەرپاکردنی شۆڕش دژ بە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم (1914- 1963) بووە، ساڵی 1961 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی سەر بە لێژنەی لقی یەک، پێش بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلوول و لەبەر فەرمانی گرتنی لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی 1961 فەرماندەیی شەڕی ئازادکردنی ناو شارۆچکەی ئامێدیی لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە کە تیایدا سەرکەوتوو نەبووە، ساڵی 1961 بەشداری لە شەڕی سوارەتووکا لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە، ساڵی 1961 بەشداری لە شەڕی کەڤلەسن لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە، ساڵی 1961 بەشداری لە شەڕی گەرماڤکێ لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە، گشت ئەم شەڕانە لە پارێزگای موسڵ لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولدا ڕوویان داوە کە ئێستا دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆکەوە، ساڵانی 1962- 1964 بەرپرسی لێژنە لقی یەک بووە، ساڵی 1964 بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی ماوەتی کردووە و دژ بە سەرۆک جەنەراڵ مستەفا بارزانی (1903- 1979) وەستاوە، ساڵی 1964لە دوای چوونی برادەرانی بۆ هەمەدان لە شانشینی ئێران خۆی لە ماڵی برایەکیدا لە شاری هەولێر حەشار داوە، ساڵی 1964 بڵاوکراوەی تیشک بە ناوی لقی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەسەر دەزگای ڕونیۆ لەچاپ دەدات، لە ڕێکەوتی 14ی کانونی یەکەمی 1967دا لە نزێک نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر لە ڕوودوێکی تەمومژاویدا گیانی لە دەست داوە لە گۆڕستانی ئامێدی بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە. [1]