ناو: جەسام
نازناو: بندیان
ناوی باوک: محەمەد ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (جەسام محەمەد ساڵح پیرداود)، لە هۆزی (بندیان)، ساڵی 1987 لە گەرەکی (کوران)ی مەخموور لەشاری هەولێر لەدایکبووە، تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی 2006 دەستی بەکاری گۆرانی گوتن کردووە، تا ئێستا خاوەنی زیاتر لە هەشت بەرهەمە، لەساڵی 2006ەوە لە ئەندامی (تیپی مۆسیقای بندیان)ە، دواتر بووەتە سەرپەرشتیاری ئەم تیپە، چەندین هونەرمەند یارمەتیانداوە بە مۆسیقا بەتایبەتی هیجران مام عوسمان، وەهەروەها موسلیم شێروانی بە دانانی تێکست، هونەرمەند جەسام بندیان کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە وەکو گۆرانیبێژ. [1]