متمانە و ڕەزامەندیی سەرۆک بارزانی گەورەترین و گرنگترین هێزە بۆ من.
سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی مایەی بەهێزبوونی کوردستانە.
بەڵێن دەدەم دڵسۆزی بیروباوەڕ و ئامانجەکانی سەرۆک بارزانی بم.
هەموو کار و ئامانجەکانی سەرۆک، تێکۆشان بووە بۆ ئاشتی و ئازادی و پێشکەوتنی کوردستان.
جەنابی سەرۆک ڕەمزی خەبات و بەرخۆدانی گەلی کوردستانە.
کاتێک سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی دەکات، هەموو گەلی کوردستان خۆی بەهێز دەبینێت.
بەهۆی یەکگرتوویی ناوەخۆی پارتی، پارتی بەردەوام سەردەکەوێت.
لە کۆنگرەی ڕابردوودا وتم #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەبێت ببێتە حزبی خاوەنی زۆرینەی کوردستان، بەهیمەتی هەموو لایەک توانیمان و کردمان بە زۆرینە.
بە کاری زیاتر و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی گوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان و بەهێزکردنی یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان، ببینە حزبی خاوەنی زۆرینەی تەواو.
بەهۆی خەباتی بارزانی و پارتییەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی هاوچەرخ، دەستوری ئێراق دوای شۆڕشی 14ی تەمووز، کورد و عەرەبی کردە هاوبەش لە ئێراق.
دوای کۆنگرە، پارتی بە گڕوتینێکی تازەوە بەرەو چارەسەری کێشەکان هەنگاو دەنێت.
پارتی هەوڵێکی تەواو دەدات بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی کوردستان و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر باشکردنی بەڕێوەبردن و دۆخی سیاسی لە کوردستان.
لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی ڕاشکاوانە دەستپێدەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان.
زۆر پێویستە پارتی لەگەڵ هەموو حزبەکان کراوە بێت، حزبەکان لە زۆر قۆناغ دڵنیابوون لە پارتی، دەبێت ئەو دڵنیاییە بەردەوام نوێ بکەینەوە.
کێشەی گەلی کوردستان، کێشەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، دەبێت بە ئاشتی چارەسەر بکرێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#