ئەڵێی: شەخسە پەڕۆیە.
شەخسە پەڕۆ: لە خاکی کوردەواردا هەر کاتێک کەسێکی ئایینی مردبێت، دارێکی گەورەیان لەسەر گۆرەکەی چەقاندووە، خەڵکی بە نیازی گەشتن بە مەرامەکانیان، کاتێک سەردانی ئیماندار دەکەن پارچەیەک پەڕۆی وەک گەیشتن بە مەرامەکانیان بە دارەکەوە دەبەستن، دارەکە هەموو دەبێتە پەڕۆ. بە کەسێک ئەوترێت کە جلەکانی شڕودڕ بن وەک شەخسە پەڕۆ. [1]