خاڵۆیەکم هاتووە لە نهۆڵییەوە
کێر و گونی ها بەکۆڵییەوە
مەبەستی مەتەڵەکە چیغ چنینە (چیغ: کەلەپوورێکی کوردییە، لە قامیشی وشک درووست دەکرێ، وەک دیوارێک بەدەوری ڕەشماڵ، تاوڵدا دەدرێ، بۆ ئەوەی هەم فێنکی بکات، هەم دەرەوە دیارنەبێت) . خاڵۆیەکم هاتووە لە نهۆڵییەوە، مەبەست لە چیغە، کێر و گونی ها بەکۆڵییەوە، مەبەست لە کاتی درووستکردنی چیغە کە بە داوی بەهێز قامیشەکان بەیەوە دەبەستڕی و سەری داوەکان بەردی پێوەدەکرێ بۆ ئەوی قامیشەکان توندبکات. وەڵام (چیغ چنین) . [1]