مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت
مار، ئه و زیندەوەرە خشۆکەیە کە لە کوردەواریدا زۆر ئیدیۆمی لەسەر وتراوە و لەگەڵ مرۆڤی کورد و مرۆڤایەتی لەیەک ژینگەدا بەیەکەوە ژیاون، مار هێمای دوژمنە، مایەی پێوەدان و ژەهر ڕێژتنە، بنەمای ترس و دڵەڕاوکێیە بۆ مرۆڤ، باشترین چەکی شەڕکردنی مار، دەم و ددانیەتی کە گازی پێ دەگرێت و زیان بەنێچیر و نەیارانی دەگەیەنێت و بەهۆیەوە ژاری خۆی دەخاتە خوێنی دوژمنەکانیەوە، بۆیە ئەگەر هەر جێگایەکی پان بکەیتەوە و سەری بمێنێت ئەوا هیچت نەکردووە و مەترسیەکە هەر دەمێنێت، کورد ئەوەی کردووە بە ئیدیۆم و ئەگەر دەسەڵاتێکی چەوسێنەر و زۆردار لەلایەن شۆڕش و جەماوەرەوە زۆر ناوچەی لێ وەربگیرێتەوە و ئازاد بکرێت، بەڵام پایتەخت و سەرۆکەی مابێت یان پیاوانی ئاغا و دەرەبەگایەتی زۆربەیان دارکووت و بەر پێلەقە بدرێن و ئاغا و سەرگەورەکەیان مابێت ئەوا کورد دەڵێت: مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 934 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!