#ماریا# قوربانییە یان خۆیکردە قوربانی
#دڵشاد کاوانی#
ماریا ئایینی دەگۆڕێت.
خۆی ڕووت دەکاتەوە.
بە کوڕی جوان دەڵێت بێقیمەت.
پشتگیری لە پەلکە زێڕینە دەکات.
ئەمە زادەی فیمێنستییە لە کوردستان، سەری ماریا و ماریاکانی دیکە دەخوات. پاسا و بۆ کوشتن، ستەمکارییە، هاندانیش بۆ یاخی بوون له عوورف و داب و نەریت گەمژەییە.
هەموو ئەو پیاوانەی تیمساحانە بۆ ماریا دەگرین، حەزیان لە جەستەیە، بە کزۆڵییەوە ناوی دەنێن ئازادی. کەچی ئەوانەی ماریا کردی بۆ خووشک و کچی خۆیان بە ڕەوا نابینن. کەواتە دووڕووییە. ماریا نموونەی دەیان ماریایترن کە کۆمەڵگە پێیەوە دەناڵێنێت، دەبێت سنورێک بۆ شکاندن و هەڵدێرانی ئاکار و ئەخڵاقی گەنجان دابنرێت، باشترە لە کوشتن. دەیان کەیسی دیکەی نموونەی ماریا لە دادگاکان هەیە، بۆتە بەڵا بەسەر خۆیان و خانەوادەکەیان کە بوونەتە قوربانی فێمێنستی لە کوردستان.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,024 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!