جۆری وشە: ناو
واتا: شۆڕش؛ هەڵگەڕاندنەوەی دەزگای دەوڵەت.[1]
ئینقیلاب (=عارەبی: انقلاب)
1- وەرگەڕان؛ سەرەوژێر بوون؛ هەڵگەڕانەوە، ؛قڵپ بوونەوە.
2- پشێوی؛ نائارامی.
شۆڕش بۆ هەڵگێڕانەوە و تێکدانی ڕێژیمی سیاسی و سیستێمی ئابووری وڵاتێک و بنیاتنانی ڕێژیمێکی کامڵتر و پێشکەوتوانە تر.
ئینقیلابە مەشڕووتەی ئێران.
ئینقیلابی مەخنی ئۆکتۆبەر.
(سەورە (عارەبی: ثورة)، شۆڕش.
پیلانگێڕی و ڕاپەڕینی کتوپڕی هەندێ لە سوپای وڵاتێک بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی قانوونی. کوودەتا.
نموونە لە پەندێکی کوردی:
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
هەر فیدائی لە ئینقیلابا چوو
پێی مەڵێ مردووە بڵێ زیندوو
چونکە بێ شوبهە موودەتێکی زوو
شێری مەیدان لە نەسلی پەیدابوو
#زێوەر#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!